بەغداد - INA
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران ئەمڕۆ چوارشەممە، لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ سكرتارییەتی بەغداد گوێی لە سكاڵای هاوڵاتیان گرت.
نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران گەشتێكی بەناو سكرتارییەتی بەغداد كرد.
راشیگەیاند: كازمی گوێی لە سكاڵای هاوڵاتیان گرت و فەرمانبەرانی راسپارد كارئاسانی بۆ بەڕێكردنی كارەكانیان بكەن.