نەتەوەیەكگرتووەكان: پێویستە ئەو كەسانەی بەهۆی تیرۆرەوە زیانیان بەركەوتوە بگەڕێنرێنە بۆ ناو كۆمەڵگا

ناوخۆ
  • 18-05-2022, 14:33
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    لێكۆڵینەوەی نەتەوەیەكگرتووەكان ئەمڕۆ چوارشەممە، جەختی لە پێویستی دادپەروەری بۆ ئەو كەسانەی كە بەهۆی تاوانی تیرۆرەوە زیانیان بەركەوتبووو كردەوە، و هەروەها تەئكید لە گرنگیی دادگاییكردنی تاوانباران كردەوە.
    ڕاوێژكاری تایبەت و سەرۆكی تیمی لێكۆڵینەوەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ بەرزكردنەوەی بەرپرسیارییەتی ئەو تاوانانەی داعش لە عێراق ئەنجامیان داوە كریستیان ڕیشتەر، لەمیانەی وتارێكیدا لە  دووەمین كۆنفرانسی دیالۆگی ئایینەكان كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو، رایگەیاند: ئەوانەی بەهۆی تاوانی تیرۆریستییەوە زیانیان بەركەوتوە ناكرێت لە كۆمەڵگا پەراوێزبكرێن و دووربخرێنەوە.  
    جەختیشیكردەوە لەسەر پێویستیی لێكۆڵینەوە بۆ گەیشتن بەڕاستییەكان و بەرپرسیاركردنی تاوانباران و دڵنیابوون لەوەی ئەوانەی تاوانیان ئەنجامنەداوە بە هەڵە تۆمەتبار نەكرێن، وتیشی:  ئەمانە ئەو پرنسیپە بنەڕەتیانەن كە تیمی لێكۆڵینەوە بەدوای بەدەستهێنانیتی.
    ئاشكراشیكرد: لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا سەردانی ئەڵمانیامان كردووە و بەشداریمان كردووە لە بۆنەیەكدا كە تێیدا سەركردەكان لە چەند وڵاتێكەوە بەشداربوون و چەندین نوێنەری مەزهەب و سەركردەی ئایینی و لە كەشێكی ئەمنی و ئاشتیدا بەشدارییان كردووە و هەموو كەسێك زیاتر لەوەی ئێمە ئاگادارین بەشداری لە تایبەتمەندییەكانی ئینسانیدا كردووە، وتیشی: هیوادارە كۆنفرانسەكان بگەنە ئەنجامە پڕ بەرهەمەكانیان.