بەغداد - INA
لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی تەمەن و دوو جێگری هەڵبژارد.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەكدا كەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، رایگەیاند: لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان، پەرلەمانتار لیقا یاسین وەك سەرۆكی بەتەمەن و پەرلەمانتار ئەسما عانی وەك جێگری یەكەم هەڵبژارد، هاوكات مەجید شەنگالی بە جێگری دووەم هەڵبژارد.
وتیشی: پرۆسەكە بە سەرۆكایەتی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران حاكم زاملی بەڕێوەچوو.