سەرۆك كۆمار تەئكید لەگرنگی گەشەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئەمریكا دەكاتەوە

سیاسی
  • 18-05-2022, 13:38
  • +A -A

    بەغداد  - INA

    بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار ئەمڕۆ چوارشەممە، تەئكیدی لە گرنگی گەشەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵیەكانی نێوان عێراق و ئەمریكا كردەوە.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت:  بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار لەكۆشكی سەلام لەبەغداد پێشوازیكرد لە ماتیو تۆلەر، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق كە بەبۆنەی كۆتایی هاتنی ئەركەكانی سەردانی كردبوو.
    ئاشكراشیكرد: لەدیدارێكدا سەرۆك كۆمار ستایشی هەوڵەكانی باڵیۆزی ئەمریكای كرد لەماوەی كاركردنی لە عێراق لەپێناو پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لەئەركەكانی داهاتوویدا، هەروەها جەختیكردەوە لە بەهێزكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لە سەرجەم بوارەكان بۆ ئاستێكی بەرزتر، بەجۆرێك خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەكان بكات.
    لەبەرامبەردا باڵیۆزی ئەمریكا سوپاسی سەرۆك كۆماری كرد و پابەندبوونی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكای بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و پتەوكردنی پەیوەندییە هاوبەشەكان لەبوارە جۆراوجۆرەكاندا دووپاتكردەوە.