بەغداد - INA
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران ئەمڕۆ چوارشەممە، بڕیاریدا هەڵمەتی پاككردنەوەی شاری بەغداد دەستپێبكرێت.
كازمی دوای سەردانەكەیدا بۆ سكرتارییەتی بەغداد و كۆبوونەوەی لەگەڵ ستافی پێشكەوتووی سكرتاریەت، لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: سەردانەكەی بەمەبەستی بەدواداچونە بەشێوەی راستەوخۆ بۆ بەرەوپێشچونی كارەكان، و وتیشی: لەماوەی داهاتوودا پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ سكرتاریەتی بەغداد دەبێت.
كازمی راشیگەیاند: پێویستە چەمكی ناوچەی سەوز بگۆڕدرێت و بگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێشووی خۆی، و بە ناوی ڕەسەنی گەڕەكەكانیەوە بێت.
هەروەك سەرۆك وەزیران بڕیاریدا بە دەستپێكردنی هەڵمەتێكی پاككردنەوەی بەغداد و وتیشی: پێویستە هەموومان كار بۆ بەغدادێكی پاك بكەین.
تەئكیدیشیكردەوە: كە بەغداد شارێكی دێرینە و ڕوویەكی كلتوری هەیە، هەندێك لە شەقامەكانی ناسنامەی خۆیان لەدەستداوە.