شه‌مه‌ری گه‌یشته‌ سنووری عێراق - سوریا بۆ ئاگاداربوون له‌ره‌وشی ئه‌منی

ئەمنی
  • 18-05-2022, 12:40
  • +A -A

    به‌غدا- INA

    جێگری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هاوبه‌ش فه‌ریقی یه‌كه‌می رۆكن عه‌بدولئه‌میر ئه‌لشه‌مه‌ری ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ له‌سه‌ردانێكدا گه‌یشته‌ سه‌ر سنووری عێراق - سوریا به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌سیسته‌می به‌رگری ئه‌ندازه‌یی سه‌ربازی.
    فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ كۆپیه‌ك بۆ ئاژنسی هه‌واڵی عێراقی نێدراوه‌ راگه‌یاند" جێگری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هاوبه‌ش فه‌ریقی یه‌كه‌می رۆكن عه‌بدولئه‌میر ئه‌لشه‌مه‌ری ئه‌مڕۆ به‌سه‌ردانێكی گه‌یشتوته‌ سه‌ر سنووری عێراق و سوریا و تی" شه‌مه‌ری له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربووه‌ له‌سه‌ر پرۆژه‌ی سیسته‌می به‌رگری ئه‌ندازه‌یی سنووری نێوده‌وڵه‌تی.
    هه‌روه‌ها راگه‌یاند" سیسته‌می ئه‌ندازه‌ی به‌رگری سنوور به‌مه‌به‌ستی رێگریكردنه‌ له‌دزه‌كردنی چه‌ته‌ تیرۆرسته‌كان به‌رێگای سنووری نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ بۆ ناو خاكی عێراق.