به‌غدا- AINA
لیژنه‌ی رۆشنبیری و گه‌شتوگوزار و شوێنوار و راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران فارۆق حه‌نا وه‌كو سه‌رۆكی لیژنه هه‌ڵبژارد.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مرۆ له‌راگه‌یندراوێكدا كه كۆپیه‌ك بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی نێدراوه راگه‌یاند" لیژنه‌ی رۆشنبیری و گه‌شتوگوزار و شوێنوار و راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌سه‌رۆكایه‌تی حاكم زاملی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سازكرد بۆ هه‌ڵبژاردنی به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندام بۆ سه‌رۆكی لیژنه. هه‌روه‌ها وتی" په‌رله‌مانتار فارۆق حه‌نا وه‌كو سه‌رۆكی لیژنه و سه‌میعه ئهلغهلاب وه‌كو جێگری یه‌كه‌م وسۆزان مه‌نسوور وه‌كو جێگری دووه‌می سه‌رۆكی لیژنه هه‌ڵبژاردووه.