بەغدا ـINA
ئەمڕۆ چوارشەممە، هێڵی ئاسمانی عێراق خشتەی گەشتەكانی بۆ سبەی پێنجشەممە ڕاگەیاند.
بەپێی خشتەی گەشتە ئاسمانییەكان، ژمارەی گەشتە ئاسمانییەكان گەیشتووەتە 45 گەشت، هەروەها گەشتە ئاسمانییەكان لەنێوان ناوخۆیی و دەرەكیدا دابەشكراون، بەو پێیەی ژمارەی گەشتە ناوخۆییەكان گەیشتووەتە 20 گەشت، هاوكات ژمارەی گەشتە دەرەكییەكانیش گەیشتووەتە 25 گەشت.