كەركوك - INA- مەهدی ئەلرەبحاوی
بەڕێوەبەرایەتی لاوان و وەرزش لە پارێزگای كەركوك بە بەشداری زیاتر لە شەست راهێنەری كەركوك خولێكی راهێنانی تۆپی پێی رێكخست.
ئەمڕۆ چوارشەممە یاریدەدەری بەڕێوەبەری لاوان و وەرزشی كەركوك، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : ئامانج لە ئەنجامدانی خولەكە ئاگاداركردنەوەی ڕاهێنەرانە لەو شێوازە مۆدێرنانەی ڕاهێنانەكان كە بۆ پەرەپێدانی ئاستی تۆپی پێ پەیڕەوكراون.
عەواد ئاماژەی بەوەشكرد : بەڕێوەبەرایەتی لاوان دەرفەتی داوە بە ڕاهێنەرانی تیپە بەناوبانگەكان بەشداری لە خولەكەدا بكەن بەهۆی گرنگییان لە دۆزینەوەی بەهرەمەندەكان لە ناوچە بەناوبانگەكان، هەروەها ڕاهێنەرانی یانەكان، ئاماژەی بەوەدا كە بەشداربووان پێشوازیان لێكرد و وتارێكی تیۆری و پراكتیكی سەبارەت بە چۆنیەتی بەكارهێنانی تواناكانی یاریزانەكان لە یاریگادا،
عەواد ئاماژەی بەوەشكرد، گرنگیدان بە راهێنەران، جا سەرپەرشتیاری یانەكان بن یان تیپە بەناوبانگەكان، بەشدارە لە گەشەسەندنی تۆپی پێ بەگشتی، لەهەمان كاتدا دەرفەتێكە بۆ بڵاوكردنەوەی كلتوری راهێنان و بینینی نوێترین پێشهاتەكان لە یاسای یارییەكە.