بڵاوبوونەوەی ئەمنی بۆ دەستەبەركردنی تاوەرەكانی گواستنەوەی كارەبا لە نێوان بێجی و كەركوك بەغداد

ئەمنی
  • 18-05-2022, 10:28
  • +A -A

    به‌غداـ INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی حەشدی شەعبی جێگیركردنی ئەمنی بۆ ئاسایشی تاوەرەكانی گواستنەوەی كارەبای نێوان بەیجی و كەركوك راگەیاند.
    لە بەیاننامەیەكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی دا، كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی  (INA) گەیشتووە، ئاماژە بەوە كراوە : هێزەكانی لیوای 88ی كۆكردنەوەی حەشدی شەعبی  ئەمڕۆ ، بەدرێژایی درێژكردنەوەی تاوەرەكانی گواستنەوەی كارەبا لەنێوان ناحیەی بێجی، باكووری تكریت، بڵاوەیان پێكردووە،بۆ سنوورە ئیدارییەكانی پارێزگای كەركوك، ئاماژەی بەوەدا كە لیواكە دەوریە بەدرێژایی هێڵەكە ئەنجام دەدات،وە بە درێژایی كاتژمێر، بە تایبەت دوای كۆتایی هاتنی زریانی تۆزو خۆڵ كە توخمە تیرۆریستەكان هەمیشە دەیقۆزنەوە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە تێكدەرەكانیان.
    لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە،پێشتر هێڵی گواستنەوەی كەركوك-بێجی بە تەقینەوەی بۆمبی مینی چێندراو تەقیەوە كەوتە ژێر تێكدان.