بەغدا ـ INA
بانكی رافیدەین هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان كە مامەڵە لەگەڵ ئەو ماڵپەڕە ساختانە نەكەن كە زانیاری لەسەر پێشینه و قەرز بڵاودەكەنەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانكەكە ڕایگەیاند، لە بەیاننامەیەكدا كە به‌ده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گه‌یشتووه راگه‌یاندووه، لینك و سایتی ساختە هەیە كە لە سۆشیال میدیا بڵاوبووەتەوە كە پەرە بە پێدانی پێشینە و قەرز دەدەن بە فەرمانبەران”. ، كارمەندانی بەرگری و ناوخۆ، و خانەنشینەكان بە بڵاوكردنەوەی لینكی هەڵە و ژمارەی تەلەفۆن لە بەرامبەر بڕە پارەیەكدا كه‌مه‌به‌ستیان ته‌نها كۆكردنه‌وه‌ی پاره و بره‌ودانه به‌ماڵپه‌ره‌كانی خۆیان.
بانكەكە دواشی كرد كه مامەڵە لەگەڵ ئەو كەسانە نەكه‌ن كە داتا و زانیاری هاوڵاتیان دەدزن هەروەها بانكەكە به‌رپرس نییه لەبه‌رامبه‌ر هیچ لایه‌نێكی كه پرۆپاگنده‌ی له‌م جۆره ده‌كات.
لە راگەیەندراوەكەدا روونكراوەتەوە تاكە لایەنی باوه‌رپێكراو بۆ پێدانی پێشینەكان لقه‌كانی بانكی رافیده‌ینه له‌به‌غدا و پارێزگه‌كانی عێراق.