پلاسخارت: بیابانبوون لە عێراقدا سەرچاوەی نیگەرانییەکی سەرەکییە لایەنە. سیاسیەكانیش سەرقاڵی بەدەست هێنانی كورسی دەسەڵاتن

سیاسی
  • 17-05-2022, 23:29
  • +A -A

    بەغدا -INA
    جینین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق، لە نیویۆرک بەشداری کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد و رایگەیاند، کە بیابانبوون لە عێراقدا سەرچاوەی نیگەرانییەکی سەرەکییە.
    پلاسخارت لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ، لە دوای ئەویش ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرت وتی  "شەپولی خوڵبارین  ئێستا زۆر زیاترە لەوەی کە عێراق لەم ساڵانەی دواییدا بەخۆیەوو بینی"، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە "لایەنە نەرێنییەکانی ژیانی سیاسی عێراق هێشتان خۆیان لە ئەڵقەیەکی بەردەوامدا دەگەڕێننەوە لەوەی کە لە سیاسەتی دەرچەی سفرەوە دەردەکەوێت. 
    ئاماژەی بەوەشکردووە، "هێشتا عێراقییەکان چاوەڕێی چینێکی سیاسین کە بەدوایدا دەگەڕێن لەبری ئەوەی ڕازی بن بەو شەڕانەی دەسەڵات کە بەسەرچووە تاوەکو بە قۆڵەکانیەوە دەبەسترێتەوە بۆ پێشکەوتن لە بەدەستهێنانی لیستی درێژی ئەولەویەتەکانی ناوخۆیی کە لە عێراقدا هەڵپەسێردراوە"
    وتیشی کێشەی ناوخۆیی و نەبونی یەکدەنگی لەنێوان لایەنەکانی هەرێمی کوردستان زیانی هەبوە و دەبێت گۆڕەپانی سیاسی بۆ هەمو لایەنەکان کراوە بێت، هەروەها "دەبێت لە هەرێمی کوردستان دابەشبونی ناوچەی سەوز و زەرد کۆتایی پێبهێنرێت."
    ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی لەئێستادا لە عێراق رودەدات دەبێتەهۆی بەردەوامی چەقبەستویی سیاسی، بۆیە پێویستە سیاسەتمەدارانی عێراق چارەسەرێکی گونجاو بۆ دۆخەکە بدۆزنەوە و لەرێگەی پێکهێنانی حکومەتەوە، خزمەتگوزاری گونجاو بە هەمو هاوڵاتیانی عێراق بگات، هەروەها پێویستە کاربکەن بۆ چارەسەری کێشەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، بەتایبەت کە لەئێستادا رێگەیەک لەنێوان هەولێر و بەغدا بۆ دەرچون لە دۆخەکە و چارەسەری کێشەکانی نێوانیان هەیە.
    پەیوەست بە هێرشە موشەکییەکانی سەر هەولێریش ئەوەی خستەڕو، "هیچ ئاماژەیەک نیە کە تۆمەتەکەی ئێران بۆسەر هەولێر راست بێت، هەروەها بەردەوامی هێرشی گروپە چەکدارییەکانیش بۆسەر هەولێر کارێکی ناڕەوایە".