بەغداد - INA
بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە، بریاریدا بە دواخستنی قیستی قەرزەكانی كەرتی كشتوكاڵی و پیشەسازی.
نووسینگەی راگەیاندنی بانكی ناوەندی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، رایگەیاند: كە ئەنجومەنی بەڕێوەبەری بانكی ناوەندیی عێراق بڕیاریداوە كە سودی قیست دوابخات بۆ ئەو كەسانەی كە دەیانەوێت لە بانكە كشتوكاڵی و پیشەسازییەكان قەرز وەربگرن، لە سندوقی دەستپێشخەرییەكانی تا 2024/12/31، بەبێ هیچ ناڕەزاییەك بۆ وەرگرتنی ئەو كەسەی دەیەوێت بەردەوام بێت لە پارەدان لە كڕیارەكانەوە.
ئاشكراشیكرد: ئەنجومەنی بەڕێوەبەری بانكی ناوەندی عێراق لێكۆڵینەوە دەكات لەبارەی ئەو هەلومەرجە ئابوورییەی كە وڵات پێیدا تێپەڕدەبێت و ئەو تەحەدایانەشی كە ڕووبەڕووی كرێكاران دەبنەوە لە بوارە ئابوورییە جیاوازەكاندا، بەتایبەتی كەرتە كشتوكاڵی و پیشەسازییەكان و سەركەوتنی دەستپێشخەرییە داراییەكانی لە بەدیهێنانی ئامانجی سەرەكییان لەگەشەپێدان و دروستكردنی كار و چارەسەركردنی هەندێك لەپێداویستییەكانی هاوردە.