نازم: حكومەت پرۆژەیاسای ئاسایشی خۆراكی وەك چارەسەرێك بۆ كێشەكان لە ئامادەنەبوونی بودجە خستەڕوو

سیاسی
  • 17-05-2022, 18:31
  • +A -A

    به‌غداـ INA
    حەسەن نازم وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند: كار بۆ گەڕاندنەوەی یاسای ئاسایشی خۆراك بە ڕێگەی دەستووری و یاسایی دەكەن و وتیشی: حكومەت پێویستی بەبودجە هەیە بۆ پشتگیریكردنی كۆبوونی خۆراك و سەبەتەی خۆراك و روبەڕووبنەوەی بەرزبوونەوەی نرخ.
    نازم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كەپەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو، رایگەیاند: حكومەت بەشێوەیەكی ئەرێنی مامەڵە لەگەڵ بڕیارەكانی دادگای فیدراڵیدا دەكات و وتیشی: كاری لەسەر یاسای ئاسایشی خۆراك كردووە بۆ ئەوەی پێداویستیەكانی دەوڵەت و هاوڵاتیان چارەسەر بكات، ئاشكراشیكرد: ئێمە كار لەسەر ڕاپۆرتی ئابووری حكومەتی ئێستا دەكەین، گەشەسەندنیش هەیە.
    وتیشی: حكومەت لەگەڵ ئەنجومەنی نوێنەران هەماهەنگی كردووە بۆ بەكارهێنانی دەسەڵاتەكانی بۆ پەسەندكردنی یاسای ئاسایشی خۆراك، ئاشكراشیكرد: كاردەكرێت بۆ گەڕاندنەوەی یاسای ئاسایشی خۆراك بە ڕێگەی دەستووری و یاسایی.
    وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیران راشیگەیاند: عێراق لە كەرتی كارەبادا ڕووبەڕووی تەحەدای گەورە دەبێتەوە و دابینكردنیشی پێویستی بە تەرخانكردنی دارایی هەیە، و وتیشی: پشكی عێراق لە دەرهێنانی نەوت زیادیكردووە و دەبێت خەرجییەكانی لە بودجەی تایبەتدا پەسەند بكرێت.
    تەئكیدیشیكردەوە: حكومەت پێویستی بەبودجەیە بۆ پشتگیریكردنی كۆبوونی خۆراك و سەبەتەی خۆراك و روبەرووبونەوەی بەرزبونەوەی نرخەكان.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: پرۆژەیاسای ئاسایشی خۆراك وەكو چارەسەرێك بۆ كێشەكانی نەبوونی بودجە پێشكەشكرا، و وتیشی: خوێندنگاكان پێشوازی لە  1.4 ملیۆن خوێندكار لە پۆلی یەكەمی بنەڕەتی دەكەن و پێویستیان بە بودجە هەیە بۆ ئەوەی گرنگیان پێ بدرێت.
    ئاشكراشیكرد: ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە سازش لە قەرزانەی كە ئاوارەكان بكات بۆ ئەوەی هانی گەڕانەوەیان بدەن، وتیشی: "ئەنجومەنی وەزیران دەنگیدا بە تەرخانكردنی یەك ملیار دینار بۆ تەواوكردنی پەرەپێدانی مەرزی عەرعەری سنوری.
    راشیگەیاند: ئەنجومەنی وەزیران هەروەها دەنگی دا بە تەرخانكردنی بودجەی پێویست بۆ هێڵی نێودەوڵەتی لە ئەنبار.