بەغداد - INA
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران ئەمڕۆ سێشەممە، رایگەیاند: هەندێك هەوڵی زۆر دەدەن بۆ دەستی حكومەتی ئێستا ببەستنەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی كازمی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوە، دەڵێت: مستەفا كازمی سەرۆكایەتی كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی كردو لە وتارێكدا رایگەیاند: عێراقییەكان لە 16ی ئایار ڕۆژی نیشتمانی گۆڕە بەكۆمەڵەكانیان بەبیر هێنایەوە، لە یادی قوربانیانی دەیان ساڵەی سەردەمی دیكتاتۆری و ململانێ و پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ و بەرزبوونەوە و نەمری شەهیدە بێ تاوانەكانمان و شكۆی قوربانیدانیان.
وتیشی: دەمەوێت بە ڕاستگۆیی و ئەمانەوە بە خەڵكی خۆمان لە هەموو پێكهاتەكان بڵێم، حەوت مانگ دوای هەڵبژاردنەكان هیچ حكومەتێكی نوێ پێكنەهێنراوە و هەندێكیش چەمكی ڕێگرییان هەڵگرتووە و هەوڵدەدەن لە جیاتی ئەوەی بە دوای چارەسەری داخستنی سیاسیدا بگەڕێین و بێدەنگیمان هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی كاریگەری لەسەر چوارچێوەی لێكتێگەیشتنی سیاسی نەگرین و نەبنە لایەنێك بۆیان.
ئاشكراشیكرد: حكومەت بە هەموو توانا و وزەیەكی خۆی ئەرك و بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێكردووە و تەنانەت بەرگەی ناوزڕاندن و درۆ و هەڵبەستمان گرتووە، بۆ بەرژەوەندی گەلەكەمان، ئێمە رووبەروو بووینەوە و سەركەوتین لە پەتای كۆرۆنا كارمان كردووە بۆ گێڕانەوەی عێراق بۆ ڕۆڵەكەی و ئامادەبوونی هەرێمی و نێودەوڵەتی و سەركەوتوو بووین لەو كارەدا.
راشیگەیاد: هاتووین بۆ خۆلادان لە كارەساتێكی گەورەی ئابووری بە پێشەنگایەتی سیاسەتە شكستخواردووەكانی ئەوانەی ئەمڕۆ ئێمەیان بە شكست تۆمەتباركرد و ئابووریمان لە داڕمان و مایەپووچی ڕزگار كرد و كردمان بە نیشاندەری گەشەی جیهانی و نەمانهێشت عێراق گەشەسەندنی ئابووری و كەمدەرامەتی دارایی بخاتەڕوو و توانیمان بە شێوەیەكی بەرچاو یەدەگی دراوی بەرزبكەینەوە.
كازمی وتیشی: عێراق لەڕووی ئابوورییەوە لەسەر ڕێگایەكی ڕاستە و ئێمەش لەپێگەی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی خۆمان و هەروەها لەپڕۆسەی ڕێكخستنی هێزە ئەمنییەكاندا قاچمان خستۆتە سەر ڕێگایەكی ڕاست و دروست و پێویستە لەسەر ئەو شتانە بنیات بنێین كە بەدەستهاتوو و بەهێزو پێشكەوتوون.
ئاشكراشیكرد: وەزیری دارایی دوێنێ پێداچوونەوەی بۆ كردم سەبارەت بەنیشانەكانی گەشەی ئابووری عێراق كە لەلایەن هەموو ناوەندەكانی ئابووری نێودەوڵەتیەوە ئاماژەی پێكراوە و بەسە بۆ نكۆڵیكردن و ساختەكردنی ڕاستییەكان و دەستكاریكردنی هەستی خەڵك.