بەغداد - INA
ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ سێشەممە، كارنامەی دانیشتنی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕاگەیاند.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەكدا كەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: كارنامەی ئەنجومەنی نوێنەران سێ بڕگە لەخۆدەگرێت، یەكەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای پشتیوانی فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان.
ئاشكراشیكرد: بڕگەی دووەم ڕاپۆرتی گفتوگۆیە (خوێندنەوەی دووەم) بۆ یاسای پێشنیاركراو قەدەغەكردنی ئاساییكردنەوە و پێكهێنانی پەیوەندی لەگەڵ قەوارەی زایۆنیست، لەگەڵا گفتوگۆی گشتی.
راشیگەیاند: دانیشتنەكە سەعات 11ی بەیانی دەست پێدەكات.