پەروەردە لیژنە سەرپەرشتیاری بۆ بەدواداچونی كارەكانی پەیمانگا ناحكومییەكان رادەسپێرێت

ناوخۆ
  • 17-05-2022, 18:09
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی پەروەردە ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێنمایی بۆ ڕێكخستنی كاری پەیمانگای ناحكومیەكان بۆ بەهێزكردنی خول و زمانەكان دەركردو هاوكات بڕیاریدا بە پێكهێنانی لیژنە بۆ بەدواداچوونی پابەندبوونی پەیمانگا تایبەتەكان بە فەرمانەكانی وەزارەتەوە.
    وەزارەتی پەروەردە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بەڕێوەبەری گشتی بۆ خوێندنی گشتی و ناحكومی و بیانی، لەسەر ڕێنمایی وەزیر عەلی حەمید دلێمی، فەرمانی بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەیی دەركردووە كە ژمارەیەك ڕێنمایی تایبەت بە پەیمانگا ناحكومیەكان  بۆ بەهێزكردنی خول و زمان دەگرێتەوە، كە مەرجە لەسەرجەمی پەیمانگا ناحكومیەكان دەستەی پەروەردەیی لەیەك ڕەگەز بن (مامۆستای ژن ئەگەر پەیمانگا بۆ كچان بێت) و (مامۆستای پیاو ئەگەر پەیمانگاكە بۆ كوڕان بێت) لەگەڵ ئەو خوێندكارانەی كە لەسەرجەمی پەیمانگاكانی كۆمەڵگەدا كار دەكەن بەپێی ڕەگەزەكانی پەیمانگای هەمیشەیی بێت.
    ئاشكراشیكرد: ئەو پەیمانگایانەی كە سەرپێچی ئەم ڕێنماییانەی وەزارەت دەكەن بەلایەنی كەمەوە بۆ ماوەی شەش مانگ لەژێر چاودێری دەبن و لە ئەگەری وەڵامنەدانەوەی ئەو مۆڵەتانە بەتەواوی دادەخرێت و لیژنەی تایبەتیش پێكدەهێنرێت بۆ بەدواداچوونی پەیمانگا ناحكومیەكان و رادەی پابەندبوونیان بە رێنماییەكانەوە.