بەغداد - INA
دەستەی دەروازە سنورییەكان ئەمڕۆ سێشەممە، بەتاڵكردنەوەی 9 كۆنتێنەری لەبەندەری (المعقل) ڕاگەیاند كەماددەی كیمیایی مەترسیداریان تێدابوو.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكا كە دەست ئاژانسی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكان لیوا دكتۆر عومەر عەدنان وائیلی و بەڕێوەبەرایەتی بەندەری (المعقل) دەستكرا بە بەتاڵكردنەوەی (9) كۆنتێنەر لە بەندەری (المعقل) كە مادەی كیمیایی مەترسیداری تێدابوو، هەروەها ماوەی یاسایی تێپەڕاندبوو و ڕێگەی مانەوەیان لە بەندەرەكە داوە بەبێ گەڕاندنەوە بۆ كەسی پەیوەندیدارەكان.
ئاشكراشیكرد: ئەو ماددانە گوازراونەتەوە بۆ شوێنێكی دیاریكراو دوور لە شوێنی نیشتەجێبوون و ئاسانكارییە گرنگەكان بۆ خۆلادان لە هەر ڕووداوێك كە كاریگەری لەسەر سەلامەتی بەندەرەكان و كارمەندەكانیان هەبێت.