بەغداد/INA
ئەمڕۆ سێشەممە "حاكم زاملی " جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران دووپاتی كردەوە كە پەرلەمان هەر بڕگەیەك لە یاسای ئاسایشی خۆراكدا لادەبات كە تیایدا بەهەدەردانی پارەی گشتی بەكاربهێنرێت.
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە رایگەیاندووە، "زاملی"سەرپەرشتی كۆبوونەوەی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كرد، بۆ تاوتوێكردنی بڕگەكانی یاسای پێشنیازكراوی قەدەغەكردنی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ قەوارەی زایۆنی بۆ خوێندنەوەی دووەمی و ھەروەھا لێکۆڵینەوە لە ڕەشنووسی نوێی یاسای پێشنیارکراوی ئاسایشی خۆراک." کە لە ڕێگەی لیژنەی دارایی پەرلەمانەوە پێشکەش کرا، و بە واژۆی زیاتر لە ٥٠ پەرلەمانتار کە لە سەری کۆکراوەتەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا روونكراوەتەوە، "جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران تیشكی خستۆتە سەر ژمارەیەك پێشنیازی پەیوەست بە پێشنیازی ئاساییكردنەوە و بە تاواناساندنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل کە گرنگە گفتوگۆكردن لەسەری و ئەگەری پەسەندكردنی پێش خوێندنەوەی دووەم و پێویستی خێراكردنی دەنگدان لەسەری لە دانیشتنەکانی داهاتوودا."
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "زاملی تاوتوێی رەشنووسی یاسای ئاسایشی خۆراكی كردووە، كە لەلایەن لیژنەی دارایی پەرلەمانەوە پێشنیازكراوە و بۆ ئەوەی لە دانیشتنی داهاتوودا پێشكەش بكرێت بۆ خوێندنەوەی یەكەم"، جەختیشیكردەوە "پێویستی خێراتركردنی پاڵپشتی بۆ پێداویستییەكانی خەڵك ودەستەبەرکردنی بودجەی زیادە بۆ فۆڕمی خۆراک و چاودێری کۆمەڵایەتی، و دابینکردنی پێداویستییە تەواوەکان بۆ دەستەبەرکردنی کارەبا لە وەرزی هاوینی ئێستادا، هەروەها باجی جووتیاران، تەرخانکردنی پشکێک بۆ پارێزگا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت، دروستکردنی نەخۆشخانە و قوتابخانە، و نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانەکان.
"حاکم زاملی"جەختی لەوە کردەوە کە "ئەنجومەنی نوێنەران کاردەکات بۆ بەدەرکردنی هەر بڕگەیەک کە بتوانرێت لە بەفیڕۆدانی پارەی گشتیدا بقۆزرێتەوە"، ئاماژەی بەوەشکردووە، "هاوڵاتی چاوەڕوانی چەندین بڕیاڕی بەپەلە لە ئەنجومەنی نوێنەران دەکات و پێویستی بە کۆتاییهێنان بە ئازارەکانی خەڵک ھەیە کە رێگری لە پێشکەوتنی ئەم رێکارانە دەکات دەبێت بە هەر بیانوویەک بێت لاببرێت."
کاساس: یارییەکەمان بەرامبەر بەحرەین بەهێز دەبێت