بەغداد/ INA
ئهمڕۆ سێشهممه، دەستەی سیاسی رهوتی سهدری له بارهگای خۆی له بهغدای پایتهخت پێشوازی له باڵیۆزی كوهیت له عێراق كرد.
لە بەیاننامەیەکی دەستەی سیاسیدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)گەیشتووە، ئاماژە بەوە کراوە "د. نەسار روبەیعی" جێگری سەرۆکی دەستەکە پێشوازی لە سە "سالم ئەلزەمانان" باڵیۆزی کوەیت لە عێراق کرد، لە دانیشتنێکدا جەخت لە پاراستنی هەماهەنگی دوو قۆڵی کرایەوە،لە نێوان هەردوو وڵاتەکەدا.
"د.ئەلڕوبیعی"ئاماژەی بەگرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییە هاوبەشەکان لە ئاستە جیاوازەکاندا کرد بە شێوەیەک کە لەگەڵ خواستەکانی هەردوو گەلدا بگونجێت بەپێی بنەماکانی پەیوەندی برایانە".
لای خۆیەوە باڵیۆزی كوەیت بە بۆنەی كۆتاییهاتنی كارەكانی لە عێراق هیوای خواست عێراق و گەلەكەی لە سەقامگیری و خۆشگوزەرانی و ژیانێكی ئازاد و شایستە بەهرەمەند دابن".
"ئەلزەمانان "ستایشی "هەڵوێستەکانی سەرکردەی رەوتی سەدر، سەید "موقتەدا سەدر"ی کرد، سڵاو رێزی خۆی بە جێگری سەرۆکی دەستەی سیاسی نارد بۆ سەید سەدر .