بەغداد/INA
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی کارەبا لەگەڵ دادگای فیدراڵی پێشهاتەکانی پەیوەست بە وزە و سیستەمی نیشتمانی تاوتوێ کرد.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا، کە بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ئاماژە بەوەکراوە، "عادل کەریم " وەزیری کارەبا لە بارەگای دادگای فیدراڵی لەگەڵ دادوەر "جاسم محەمەد" سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی کۆبووەوە.
سەردانەکە بە ئامانجی تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی پەیوەست بە وزە و سیستەمی کارەبای نیشتمانی بوو.
وەزیری کارەبا ئاماژەی بە پێداچوونەوەی بە "پلانی وەزارەتەکەی کرد لە ماوەی مانگەکانی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢دا، بەو پێیەی هەوڵەکان دەستی بە بەرهەمهێنان کردوە ، دوای جێبەجێکردنی پلانە ستراتیژییە گشتگیرەکانی وەزارەتەکە لەسەر چەندین ئاست،کە بە تەواوکردنی چاککردنەوەی بەرهەمهێنانی وێستگەکان و کارکردن لەسەر ناساندنی تواناکانی دروستکردنی وێستگەی جێگیر و مۆبایل، و دووبارە بنیاتنانەوەی فراوانکردن تۆڕەکانی گواستنەوە، بەهێزکردنی تۆڕەکانی دابەشکردنی لاوەکی لەسەر ئاستی هەموو پارێزگاکان، و چەندین پڕۆژە و ھەروەھا ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان کە شارەزایی تۆکمە و پشتگیری تەکنیکی بەرچاو زیاد دەکات بۆ پیشەسازی وزە لە عێراق”.
وە ئاماژەی بەوەدا کە "گرنگترین شت کە وەزارەتەکە پێیدا تێدەپەڕێت بارودۆخی نائاسایی و جدییە، کە کاریگەری لەسەر ئەدای گشتی خۆی هەبووە و تا ئێستاش کاریگەری لەسەرە، بەتایبەتی کەمی بودجە،ئاماژە بەوەش دەکات کە "ئەرکەکانی وەزارەت بەرامبەر بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی ئێستا و پێشنیارکراوی خۆی، لە دانەوەی قەرزەکان" پارەی گازی دابینکراوی ئێران، هێشتا زۆرێک لە وردەکارییەکان پێویستی بە دۆزینەوەی میکانیزمێکی یاسایی ھەیە بۆ قەرزەکان کە گیریان خواردووە . ھەروەک پێویستمان بەکڕینی زیاتری غاز ھەیە، کە هاوینی 2022 لەسەر ئێمەیە پێداویستی هاوڵاتیان لە دابینکردنی کارەبا جێبەجێبکەین.
لای خۆیەوە دادوەر "جاسم محەمەد"وتی : لەگەڵ هەوڵەكانی وەزارەت بۆ پەرەپێدانی سیستمی نیشتمانی، كە هەمووان هەست بە كاریگەری دەكەن،ئێمە بەگرنگەوە هەموو هەنگاوەكان دەبینین ، بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری گونجاو بە هاووڵاتیان، هەروەها ئێمە زۆر لەو ئاستەنگانە تێدەگەین كە لە نێوان داواکاری و خواستی وەزارەت و واقیعی ئامادەکاریدا لە ڕێگادا ھەن.
ھەروەک جەخت لەسەر "کارکردن بە شێوەیەکی کارا دەکەینەوە لەوەی پشتگیری چارەسەری کەرتی کارەبا بێت و چارەسەر بۆ کێشەکانی بدۆزرێتەوە.