بەغدا-وسام مەلا - INA
ئەمڕۆ سێشەممە "حاكم ئەلزاملی " جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پشتڕاستی كردەوە كە یاسای ئاسایشی خۆراك پێشكەشی پەرلەمان دەکرێت بۆ دەنگدان لەسەری.
زاملی لە بەیاننامەیەکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) ڕایگەیاندووە، "لەگەڵ لیژنەی یاسایی کۆبووەتەوە سەبارەت بە دوو یاسای گرنگ کە دەبێت دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی پێشکەش بکرێن و لە لیژنەی یاسایی گفتوگۆیان لەسەر بکرێت، کە رەشنوسی یاسای تاوانبارکردنی ئاساییکردنەوە پەیوەندی لەگەڵ قەوارەی زایۆنی و یاسای ئاسایشی خۆراک ، کە دەبێت لە نزیکترین دانیشتندا پێشکەش بکرێت بۆ خوێندنەوەی یەکەم.
ئاماژهی بهوهشكردووه، "یاسای نوێی ئاسایشی خۆراك لەلایەن لیژنەی دارایی پەرلەمانەوە وەك رەشنوسی یاسا خراوەتەڕوو، و سەرەتا لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە خوێندنەوەی بۆ دەكرێت، دەنگی لەسەر دەدرێت و پاشان لەلایەن حكومەتەوە جێبەجێدەکرێت، ئاماژەی بەوەشدا كە "ڕەشنوسی یاساکە تایبەتە بە هاوڵاتی، بەشی چاودێری کۆمەڵایەتی، خەرجکردنی مافی جووتیاران، و تەرخانکردنی بڕە پارەیەک بۆ وەزارەتی کارەبا بۆ دانەوەی قەرزەکان و هاوردەکردنی غاز”.
ھەروەک ئاماژهی بهوهشكرد، "بڕگەی تریش هەن كە كاریگەری لەسەر ئاسایشی خۆراك هەیە، و بەبێ ئەو بڕگانە، ناوەرۆکی ئەو یاسایانە تایبەتن بە هاوڵاتی عێراقی و باس لە پرسەكانی كارەبا و گەشەپێدانی كشتوكاڵی و چاودێری كۆمەڵایەتی دەکات و راگرتنی ژیان پەك دەخات.