زاملی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی پرۆژە یاسای بە تاوان ناساندنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل کرد

سیاسی
  • 17-05-2022, 14:01
  • +A -A

    بەغداد /INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، لیژنەی یاسایی پەرلەمان کۆبوونەوەیەکی بەسەرۆکایەتی "حاکم ئەلزاملی " جێگری یه‌كه‌می سەرۆکی پەرلەمان بۆ تاوتوێکردنی یاسای بە تاوانکردنی ئاساییکردنەوەی  پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل سازکرد .
     لە راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران، بۆ هەواڵی عێراقی (INA)، ئاماژە بەوە کراوە "ئەلزاملی لەگەڵ لیژنەی یاسایی کۆبۆتەوە  بۆ تاوتوێکردنی پرۆژە یاسای بە تاوان ناساندنی پەیوەندی لەگەڵ قەوارەی زایۆنی وەک ئامادەکارییەک بۆ دووەم خوێندنەوەی.