بەغداد/ INA
ئهمڕۆ سێشهممه، بهرههم ساڵح سهرۆك كۆمار ، پشتیوانی عێراقی بۆ هاوكاری نێودهوڵهتی و ناوچهیی بۆ ڕووبهڕووبوونهوهی ئاڵنگارییهكانی تیرۆر دووپات كردهوه.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی گەیشتووە رایگەیاندووە، "سەرۆک ساڵح، لە کۆشکی سەلام لە بەغدا، بڕوانامەی باڵیۆزانی کەنەدا، کۆماری گەلی چینی، کۆماری ئیسلامی ئێرانی وەرگرتووە.
سەرۆكی كۆمار وێڕای پێشوازیكردن لە باڵیۆزەكان بەجیا جەختی كردەوە كە "سیاسەتی دەرەوەی عێراق لەسەر بنەمای دامەزراندنی پەیوەندیی تۆكمە و هاوسەنگ لەسەر بنەمای بەهێزكردنی هاریكاریی سیاسی و ئابووری و بازرگانی، و تێپەڕاندنی جیاوازی و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە لەڕێگەی دیالۆگ و لێكنزیكبوونەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هاوکاری هاوبەشی نێودەوڵەتی و ناوچەیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە جیهانییەکان پێویستە، لە هەمووی گرنگتر بەردەوامبوونی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی، چارەسەرکردنی هەڵاوسانی ئابووری و قەیرانە تەندروستییەکان، و ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییە توندەکانی کەشوهەوا کە مەترسی بۆ هەمووان دروست دەکات".
سەرۆک کۆمار "خواستی خۆی دەربڕی بۆ ئەوەی باڵیۆزە نوێیەکان سەرکەوتوو بن لە جێبەجێکردنی ئەرکە نوێیەکانیان، بە شێوەیەک کە پەیوەندییەکانی دۆستایەتی و هاوکاری نێوان عێراق و وڵاتەکانیان بەرز بکاتەوە".
لای خۆیانەوە باڵیۆزەكان سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی سەرۆك كۆمار كرد و "ئاواتەكانیان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاوازەكاندا بە شێوەیەك دەربڕی كە پەیوەندی هاوبەش بەرز بكاتەوە".