لیژنەکانی پەرلەمان سێ بەتەمەنترین سەرۆکی بۆ سێ لیژنەی پەرلەمانی دیاریکرد

سیاسی
  • 17-05-2022, 13:43
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ سێشەممە سێ لیژنەی پەرلەمانی لە چوارچێوەی پرۆسەی تەواوکردنی هەڵبژاردنی سەرۆکی لیژنەکانی پەرلەماندا سێ سەرۆکی بە تەمەنیان هەڵبژارد.
    فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە راگەیەندراوێکدا کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) تیایدا ھاتوە، "سێ لیژنە کۆبوونەوەیەکیان بە سەرۆکایەتی "حاکم زاملی" جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران ئەنجامدا و سێ بە تەمەنترین سەرۆک و جێگری سەرۆکی  لیژنە کانیان دیاریکرد".ئاماژەی بەوەشکردووە، "لیژنەی دەستپاکی سەرۆک و جێگرەکەی هەڵبژاردووە، کە تیایدا "ناهیدە ئەلداینی" سەرۆکی بەتەمەن  و عەلیا نەسیف (جێگری یەکەم)، و ھەرێم کەمال خورشید (جێگری دووەم).
     لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "هەروەها پەرلەمانتار "محمەد خەلیل قاسم "  وەک سەرۆکی بە تەمەن بۆ لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە و "باقر کازم ناسر ئەلسەعدی" (جێگری یەکەم) و "عەدنان بورهان مەحمود" (جێگری دووەم) هەڵبژاردووە".
     لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە "لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی پەرلەمان "عەلی یوسف ئەلموسەوی" وەک سەرۆکی بە تەمەنترین و "محەمەد نوری عەبد رەبە"  وەک جێگری یەکەم و "مەوفەق حسێن "وەک جێگری دووەم هەڵبژارد".