بەغدا ـ INA
سەرۆكی تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عێراق، د.نەبیل جاسم، پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندن لە رۆژنامەی (الصباح) كرد.
بەرپرسی تۆڕەكە لە بەیاننامەیەكدا كەبه‌ده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گه‌یشتووه ڕایگەیاندووە: بۆ هاوكارانی ڕۆژنامەی (الصباح)، لێرەدا یادی نۆزدەهەمین ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەكەمان دەكەینەوە، و بەم بۆنەیەوە، پیرۆزبایی دڵسۆزانەتان ئاراستەی ئێوە دەكەم، لە كاتێكدا كە دەیەی دووەمی بەخشین لە خزمەت بابەت و بێلایەنیدا تەواو دەكەن، نه‌مازه كە ڕۆژنامە ئەمڕۆ زیاتر ستایش و سەرسامی جه‌ماوه‌ر بەدەست دەهێنێت، لێرەدا داوا لێتان دەكەم كە هەوڵەكانتان زیاتر به‌گه‌ر خه‌ن بۆ خزمەتكردنی وشەی ئازاد لە پێناو دامەزراندنی رۆژنامه‌گه‌ریه‌كی نیشتمانی كە هەڵگری غه‌می هاووڵاتی و نیشتمان بێت.