بانكی ڕەشید كەمكردنەوەی كەمترین مەرجەكانی داواكردنی كارتی (كرێدت كارد) بۆ كارمەندان ڕادەگەیەنێت

ئابوری
  • 17-05-2022, 13:35
  • +A -A

    بەغداـ INA
    بانكی ئەلڕەشید ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، كەمكردنەوەی كەمترین مەرجی داواكردنی كارتی (كرێدت كارد) بۆ 750 هەزار دینار بۆ فەرمانبەران.
    وە نوسینگەی راگەیاندنی بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە رایگەیاندووە : ڕێنماییەكانی بریتی بووە لە كەمكردنەوەی سەقفی پێویست بۆ داواكردنی كارتی (كرێدت كارد)، وەك كەمكردنەوەی كەمترین مووچە بۆ مەبەستی داواكردن بۆ (750) هەزار دینار بۆ فەرمانبەران تەنها لەبری (1000000) ملیۆن دینار، كە ئەوە دەرفەتت پێدەدات (3) هێندەی مووچە وەربگریت، لە كارتەكەتدا دەمێنێتەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد میكانیزمی وەرگرتنی كارتەكە ئەلیكترۆنی دەبێت و دەدرێتە خاوەن كارتەكانی (نەخیل)، هەروەها ڕێگری ناكات لەوەی پێشتر پێشینەت وەرگرتبێت.