وەزارەتی پەروەردە رێنمایی تایبەت بۆ ئەركەكانی بەڕێوەبردنی ناوەندەكانی تاقیكردنەوە دەردەكات

ناوخۆ
  • 17-05-2022, 11:50
  • +A -A

    بەغدا ـ INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی پەروەردە رێنمایی بۆ ئەركەكانی وەرگرتنی ئیدارەی ناوەندەكانی تاقیكردنەوە دەركرد.
    وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  كەوتووە، رایگەیاندووە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەڵسەنگاندن و تاقیكردنەوەكان سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی پەروەردەی رێنمایی كردوە كە بەڕێوەبەری قوتابخانە و یاریدەدەر و مامۆستایان راسپێرن كە سزای تاقیكردنەوەیان هەیە لەساڵی  پێشوترێكدا ، ئەركەكانی بەڕێوەبردنی ناوەندەكانی تاقیكردنەوە یان چاودێران بۆ تاقیكردنەوە گشتیەكان، لیژنە لاوەكییەكان لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانتان بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ دەگرن لە ئەگەری پابەندنەبوون بەوانەی پێشوو.
    ئاماژەی بەوەشكرد ئەم ڕێكارە بەشێكە لە زنجیرەیەك ڕێنمایی كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەوە دەرچووە بۆ پاراستنی یەكپارچەیی و ناوبانگی تاقیكردنەوەكان، كە بڕبڕەی پشتی پرۆسەی خوێندنن لە عێراقدا.