سلێمانی – ا ه ع ئاوات محەمەد قایمقامی سلێمانی لەگەڵ بەرێوەبەری بەرێوبەرایەتیە خزمەتگوزارییەكانی سلێمانی كۆبونەوە بۆ تاوتوێكردنی ئامادەكارییەكان بەمەبەستی پێشوازیكردن لە گەشتیارانی پارێزگاكانی عێراق كە بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە روو لە سلێمانی دەكەن. قایمقامی سلێمانی لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ئامادەیبوو، رایگەیاند: ئامادەكارییەكان بۆ پێشوازی لە گەشتیاران تەواوكراوە كە بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە روو لە سلێمانی دەكەن لە رێی ئاسانكاری و لابردنی بەربەستەكانی بەردەمیان بۆ هاتنە ناوەوە و دەستەبەركردنی خزمەتگوزاری و كەشی بۆنەكە بۆیان لەرێی ئەو لیژنانەی پێكهێنراون و دابەشكردنی رێبەری گەشتیاری بەسەریاندا. وتیشی ژمارەیەكی تایبەتی تەلەفۆن لە شوێنە گشتییەكان و گەشتیارییەكان و باخچە گشتییەكان بڵاودەكەنەوە تا گەشتیار لە رێیەوە بتوانێت پەیوەندی بە بەرپرسانەوە بكات و لە كاتی بوونی هەر كێشەیەكدا داوای هاوكاری و رێنوێنی بكات.