بەغدا ـINA
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی دۆلار سەقامگیری خۆی لە بۆرسەی عێراق پاراست.
نرخی فرۆشتنی دۆلار بۆ هەر 100 دۆلارێك بە 148000 دینار بووە، لەكاتێكدا نرخی كڕینی دۆلار بۆ هەر 100 دۆلارێك بە 147 هەزار و 900 دینار بووە.
وە بانكی ناوەندی عێراق پێشتر بڕیاریدا دەستكاری نرخی دۆلار لە بەرامبەر دیناری عێراقی بكات، بەوپێیەی نرخی كڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی بە 1450 دینار بووە، لەكاتێكدا نرخی فرۆشتنی بە بانكەكان بە 1460 دانرابوو دینارە، لەكاتێكدا نرخی فرۆشتنی بە هاووڵاتییەكە 1470 دینارە بۆ هەر دۆلارێك.