بەغدا ـINA
ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی كەشناسی باری كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، لە هەمان كاتدا پێشبینی زیادبوونی تۆز و خۆڵ و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمای كردووە لە هەینی داهاتووەوە دەستپێبكات.
لە راگەیەندراوێكی كۆمسیۆنەكەدا، كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە : كەش و هەوای وڵات بۆ سبەینێ، چوارشەممە، روون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە سەرتاسەری وڵات، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە لە چاو رۆژی پێشوو لە ناوەڕاست و ناوچەكانی باشوور، لە كاتێكدا نزیك دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو لە هەرێمی باكوور لە وڵات.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : كەش و هەوای رۆژی پێنجشەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور روون دەبێتەوە، هاوكات كەشوهەوای ناوچەكانی باكوور روون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، هەروەها پلەكانی گەرما لە رۆژانی پێشوو كەمێك بەرز دەبنەوە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور لە ناوچەی باشووری وڵات كە لە ڕۆژی پێشوو نزیك دەبێتەوە.
وە ئاماژەی بەوەدا كە كەش و هەوای ڕۆژی هەینی ڕوون دەبێتەوە و لە سەرتاسەری وڵاتدا تۆزاوی دەبێت، لە كاتێكدا پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە لە ڕۆژی پێشوو لە سەرتاسەری وڵاتدا.
ئاماژەی بەوەشكردووە، كەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژی شەممەی داهاتوو لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ڕوون دەبێتەوە، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باكوور ڕوون دەبێتەوە لەگەڵ هەندێك هەور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە هەموو وڵاتان.
لە خوارەوە خشتەی پلەكانی گەرما بۆ سبەینێ و چوارشەممە و كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو دەخەینە ڕوو: