غداد - INA
چەند پارێزگاكان بڕیاریاندا سبەی سێشەممە دەوامی فەرمی رابگیرێت، بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە.
نوسینگەی پارێزگای زیقارلە رایگەیندراوێكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاندووە، "بەهۆی خراپی كەشوهەوا و بەردەوامبوونی شەپۆلی خۆڵبارینەوە، بڕیاردرا بە ڕاگرتنی دەوامی فەرمی لە پارێزگای زیقار". بۆ سبەینێ سێشەممە ١٧ی ئایاری ٢٠٢٢ جگە لە هێزە ئەمنییەكان".
هەروەها پارێزگای واست بڕیاریدا بە ڕاگرتنی دەوامی فەرمی سبەی سێشەممە بەهۆی خۆڵبارینەوە
وە نوسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگا واست لە رایگەیندراوێكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاندووە، "بەهۆی بەردەوامبوونی بارودۆخی سەختی كەشوهەوا و خۆڵبارینی چڕ و هۆشدارییەكانی كەشوهەوا، بڕیاردرا دەوام بۆ سبەینێ ڕابگیرێت، رۆژی سێشەممە 17ی ئایاری 2022، لە فەرمانگە حكومییەكان و قوتابخانەكان، هەروەها بۆ دواخستنی تاقیكردنەوەكان بۆ رۆژی دواتر".
ئاماژەی بەوەشكرد، "بەڕێوەبەرایەتییەكانی تەندروستی و خزمەتگوزاری لە پشوەكە بێبەشن".
لە راگەیەندراوێكی پاریزگای موسەنادا هاتووە، "ئەحمەد مەنفی جودە پارێزگاری موسەنا، بڕیاریدا بە راگرتنی دەوامی فەرمی سبەی سێشەممە، لە سەرجەم دامودەزگا و فەرمانگە حكومییەكان، جگە لە دامودەزگا تەندروستی و فەرمانگەكانی خزمەتگوزاری، بەهۆی خراپی كەشوهەوا".
هەروەها، پارێزگای ئەنبار سبەی سێشەممە، جگە لە فەرمانگەكانی خزمەتگوزاری، بەهۆی خراپی كەشوهەوا، دەوامی فەرمی ڕاگیرا.
هەروەها ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسرا ڕاگرتنی دەوامی فەرمی لە پارێزگاكە بۆ سبەی سێشەممەی ڕاگەیاند، بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە.
هەروەها حەسەن مەندیل سریاوی پارێزگاری بابل رایگەیاند، سبەی سێشەممە دەوامی فەرمی بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوەوە رادەگیرێت.
سریاوی لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "بەهۆی خراپی كەشوهەوا و بەردەوامبوونی شەپۆلی خۆڵبارینەوە، بڕیارماندا بۆ رۆژی سێشەممە دەوامی فەرمی لە پارێزگای بابل رابگیرێت، جگە لە". هێزە ئەمنییەكان ، تەندروستی، شارەوانی، پڕۆژە و بەشەكانی ئەندازیاری نیشتەجێ بۆ سەلامەتی هاوڵاتیان."
هەروەها پارێزگاكانی كەربەلا و دیالەی بڕیاریاندا بۆ ڕۆژی سێشەممە دەوامی خوێندن ڕابگیرێت.
لای خۆیەوە ئەمجەد محەمەد ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سەڵاحەدین بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، بڕیاردرا تاقیكردنەوەكانی خوێندن لە قوتابخانەكان بۆ رۆژی چوارشەممە دوابخرێت، ئەمەش بەمەبەستی ئامادەكاری و پاككردنەوەی قوتابخانەكان.
لای خۆیەوە ماجد وائیلی پارێزگاری نەجەف رایگەیاند، بڕیاردرا تاقیكردنەوە بۆ خوێندكارانی قوتابخانەكان لە رۆژی سێشەممەوە بۆ چوارشەممە دوابخرێت.
راكان جبووری پارێزگاری كەركوك رایگەیاند، سبەی سێشەممە دەوامی فەرمی كەركوك، هاوكات رێنمایی بە بەڕێوەبەرایەتییەكانی خزمەتگوزاری و شارەوانی كردووە شارەكە بە تەواوی پاك بكەنەوە.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات