كەش و هەوا: شەپۆڵی خۆڵبارین وردە وردە لە نیوەڕۆی سێشەممەوە نامێنێت

ناوخۆ
  • 17-05-2022, 08:29
  • +A -A

    بەغدا - INA
    دەستەی كەشناسی وادەی كۆتایی هێنان بە شەپۆڵی خۆڵبارین  لە وڵاتەكەی دیاریكرد.
    عامر جابری بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی گەش وهەوا، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند،" شەپۆڵی خۆڵبارین  وردە وردە لە نیوەڕۆی سێشەممەوە نامێنێت.
    وە پێشتر ڕۆژی دووشەممە، دەستەی كەشناسی پێشبینی كردبوو لەگەڵ ڕوودانی هەڵاوسانی كەشوهەوا، شەپۆڵی خۆڵبارین پاشەكشە بكەن، لەنێویاندا خەمۆكی وەرزی هیندستان، كە ئەگەری زۆرە لە چەند قۆناغی داهاتوودا بگاتە عێراق.