پارێزگا بەغدا بەهۆی خۆڵبارین سبەی كردە پشوو

ناوخۆ
  • 17-05-2022, 08:23
  • +A -A

    به‌غداـ INA
    محەمەد جابر عەتا پارێزگاری پارێزگەی بەغدا بە فەرمی سبەی سێشەمی كردە پشوو لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكوومەت بەهۆی ئەو شەپۆڵە خۆڵبارینەی كە ئەمڕۆ و سبەی لە پارێزگەكەیان دروست دەبێت.
    عەتا پارێزگاری پارێزگەی بەغدا بەئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: بەهۆی شەپۆڵی خۆڵبارین و خراپی كەشوهەوا، سبەی سێشەممە 17/5/2022، لە سەرجەم دامودەزگە و فەرمانگەكانی حكوومەت پشووی فەرمییە.
    عامرجابری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی كەشوهەوا، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، " شەپۆڵی خۆڵبارین وردە وردە ، لە نیوەڕۆی سێشەممەوە نامێنێت".