دهۆك... چاندنی برنج قەدەغەكرا

ناوخۆ
  • 17-05-2022, 08:21
  • +A -A

    هەولێر - INA
    بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی پارێزگای دهۆك بەهۆی كەمی بارانبارینەوە چاندنی برنجی لەوە پارێزگایە بە بیری ئیرتیوازی قدەغەكرد. بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی دهۆك لە راگەیەندراوێكدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تێیدا ئاماژەی بەوەكرد:" لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و بە لەبەر چاوگرتنی پێویستییەكانی هاوڵاتییان بە ئاوی ژێر زەوی بەهۆی كەمی بارانبارینەوە لە پارێزگای دهۆك بڕیارمانداوە بە قەدەغەكردنی چاندنی برنج بە بیری ئیرتیوازی لەو سنوورە".
    لە راگەیندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی دهۆك ئەوەیش هاتووە:" بڕیارەكە بەهۆی كەمی بارانبارینی ئەمساڵەوە لە پارێزگای دهۆك و لەپێناو پاراستنی ئاوی ژێرزەوی دەركراوە". ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، لە چەند رۆژی رابردوودا بەڕێوەبەری گشتی سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، وشكەساڵییەكی مەترسیدار بەڕێوەیەوە و پێویستە هاوڵاتییان خۆیان بۆ دۆخێكی سەخت ئامادەبكەن.