سلێمانی - INA
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەوەی رووی لە پارێزگای سلێمانی كردووە ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم گەشتەكانی راگرت. فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا رایگەیاند:" بەهۆی دووبارە دروستبوونەوەی شەپۆلی خۆڵبارین و كاریگەرییەكانی شەپۆلەكە لەسەر كەمكردنەوەی ماوەی بینینن، بڕیارماندا بە دووبارە راگرتنەوەی گەشتەكانی فڕۆكەخانەكە بۆ ماوەیەكی كاتی