بەدواچون -INA
ئەمڕۆ دووشەممە حكومەتی سوید كە حیزبی سۆسیالیستی دێموكرات سەرۆكایەتی دەكات داواكاری بۆ بوونە ئەندام لە ناتۆ (هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەس پێشكەش دەكات.ئەمەش وەكو هەنگاوێكی هاوشێوەی فیلەندا.
سەرۆكوەزیرانی سوید پشتڕاستی كردەوە، داواكاری بۆ بوونە ئەندام لە ناتۆ پێشكێش دەكەن، بەوەش كۆتایی بە بێلایەنبوونی لەمێژینەی ئەو وڵاتە لەڕووی سەربازییەوە دێت.
دوای ئەوەی سەرۆكوەزیرانی سوید داوای ئەندامێتی لە ناتۆی ڕاگەیاند، كۆشكی ئەلیزێ ڕایگەیاند كە ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا بە تەواوی پشتیوانی لە بڕیارەكەی سوید دەكات>