سەرۆکی هەرێمی کەردستان بەشداری لەپرسەی سەرۆکی ئیمارات دەکات

سیاسی
  • 16-05-2022, 19:23
  • +A -A

    هەولێرـ INA
    ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى ‏هه‌رێمى كوردستان، بۆ به‌شدارى له‌ پرسه‌ى خوالێخۆشبوو شێخ خه‌ليفه‌ بن زايد ‏ئال نه‌هيان سه‌رۆكى كۆچكردووى ئيماراتدا، گه‌يشته‌ ئه‌بوزه‌بى و له‌لايه‌ن خاوه‌نشكۆ ‏شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نه‌هيان، سه‌رۆكى ئيماراته‌وه‌ پێشوازى لێ كرا.‏
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کەردستان لەڕاگەیندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕاگەیاند" نێچيرڤان بارزانى، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى خۆيان و گه‌لى كوردستانى به‌ ‏خاوه‌نشكۆ شێخ محمه‌د بن زايد ئال نه‌هيان خانه‌واده‌ى به‌ڕێزى ئال نه‌هيان و ‏حكوومه‌ت و گه‌لى ئيمارات گه‌ياند و هاوخه‌مى و هاوسۆزى له‌گه‌ڵياندا ده‌ربڕى و ‏هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد ‏بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى بۆ هه‌مووان ببه‌خشێت. ‏
    لاى خۆيه‌وه‌ خاوه‌نشكۆ شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نه‌هيان، سه‌رۆكى ئيمارات، ‏سوپاس و پێزانينى خۆيان و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌يان و سه‌ركردايه‌تيى وڵاته‌كه‌ى بۆ ‏به‌شدارى و هاوبه‌شيى سه‌رۆك. هەروەها ڕاگەیندراوەکە وتی" نێچيرڤان بارزانى و شاندى ياوه‌رى له‌ پرسه‌كه‌ياندا ‏ده‌ربڕى و ستايشى خۆيان و وڵاته‌كه‌ى بۆ دۆستايه‌تى و هاوسۆزيى هه‌رێمى ‏كوردستان له‌گه‌ڵ ئيمارات دووپات كرده‌وه‌. ‏
    شاندى ياوه‌رى سه‌رۆك نچيرڤان بارزانى له‌هەر یەک لە قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك ‏وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، مسته‌فا سه‌يد قادر جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان و فه‌وزى هه‌ريرى سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ‏پێكهاتبوو.‏