پێشنیاری خستنەڕووی پڕۆژەی شەمەندەفەری بەیەکەوە بەستراو لە بودجەدا دەکرێت

ناوخۆ
  • 16-05-2022, 18:55
  • +A -A

    ەغداد/ INA 
    ئەمڕۆ دووشەممە,لە میانی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ کۆمپانیایەکی فەرەنسی "حەمید ئەلغزی" ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران و "ناسر حسێن ئەلشبیلی"  وەزیری گواستنەوە،پێشنیاری دۆزینەوەی فۆرمولەیەک کیان کرد بۆ ئەوەی پڕۆژەی شەمەندەفەری  ھەڵپەسێردراو لەخۆبگرێت لە بودجەی دارایی فیدراڵیدا.
     ئەمینداریەتی  گشتی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاندووە، کە " ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری گواستنەوە لەگەڵ وەفدی "ئەلستۆمی" فەرەنسی و "ھیوندای " کۆری گفتوگۆیان کردووە بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی پەیوەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی شەمەندەفەری هەڵپەسێردراوی بەغدا.
     بەپێی بەیاننامەکە ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژەی بەوە کردووە،، "بەغدای پایتەخت، پێویستی بە پلانی گەورەیە بۆ جێگیرکردنی چڕی دانیشتووان، و پشتگیری لە رێبازی حکومەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی قەرەباڵغی هاتوچۆ، بە چالاککردنی گواستنەوەی بەکۆمەڵی مۆدێرن". و ناساندنی سیستەمی پێشکەوتووی گواستنەوە، لەوانەش شەمەندەفەری هەڵپەسێردراوی بەغدا، کە یەکێکە لە خزمەتگوزارییە گرنگەکان و پڕۆژە گرنگەکان بۆ بەرزکردنەوەی کەرتی گواستنەوە.
     لای خۆیەوە وەزیری گواستنەوە بەهای بە "رۆڵی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران دا لە هەماهەنگی هەوڵەكان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ لابردنی ناكۆكییە تەكنیكییەكان لەناو رێڕەوی شەمەندەفەرە دیاریكراوەكاندا".
     لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە "لە کۆبوونەوەکەدا پێشنیاری پەرەپێدانی فۆرمولەی یاسایی بۆ دووبارە دانانی پڕۆژەی شەمەندەفەری هەڵپەسێردراو لە یاسای بودجەدا، جگە لە ئامادەکردنی توێژینەوەیەکی ورد کە تێیدا کۆی ئەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕووی چارەسەرە پێشنیار کراوەکان دەبنەوە دیاری دەکرێن، بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی تەکنیکی کە لەلایەن دەسەڵاتی کەرتی سودمەندەوە پێشکەش دەکرێت کە لەلایەن وەزارەتی گواستنەوە نوێنەرایەتی دەکرێت.
    لە راگەیەندراوەكەدا دووپاتی كردووەتەوە، كە "بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای ئەلستۆم پێداچوونەوەی بەو قۆناغانەدا كردووە كە لە ساڵی 2017ەوە پڕۆژەكە پێیدا تێپەڕیوە، جگە لەو دیزاین و توێژینەوەیانەی كە پێشتر كۆمپانیاكە تەواویان كردووە کە گوزارشت لە "ئامادەیی كۆمپانیاكەی و كۆمپانیا كۆرییەكە بۆ دەستپێكردنی ، پرۆسەی جێبەجێکردن دوای تەواوکردنی ڕێکارە یاسایی و دارایی و تەکنیکی و کارگێڕییەکان .