بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمپانیای بەندەرەکانی بەسرە ڕاگرتنی جموجۆڵە دەریاییەکانی بە هۆی زریانی خۆڵەوە ڕاگەیاند.
لەوبارەیەوە "ئەنمار ئەلسافی " وتەبێژی کۆمپانیای بەندەرەکانی بەسرە،، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاندووە، "بەندەرەکانی بەسرە جولە دەریاییەکانیان لە رۆیشتنی کەشتییە هاتووەکان راگرتووە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "بەهۆی زریانی خۆڵەوە سەرجەم چالاکییە دەریاییەکان و کارەکانی بارکردن و دابەزاندن راگیراون، دوای کۆتاییهاتنی شەپۆڵی خۆڵبارینەکە کارەکان ئاسایی دەبێتەوە".
ھاوکات ئاماژەی بەوەشدا کە ، "نەتوانرا زانیاری بەدەستبهێنرێت کە ئایا کاریگەری هاوشێوە لەسەر کارەکانی هەناردەکردنی نەوت لە بەندەری بەسرە هەبووە یان نا".