بەغداد/ INA
ئەمرۆ دووشەممە " جومعە عناد سەعدون"وەزیری بەرگری لەگەڵ فەرماندەی نوێی نوێنەرایەتی ناتۆ، فەریق "جیۆڤانی م. ئیانوتشی"ڕێگاکانی پێشکەشکردنی پشتگیری لە بواری ڕاهێناندا تاوتوێکرد.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ئاماژە بەوەکراوە، ""جومعە عناد سەعدون" وەزیری بەرگری لە ئۆفیسی خۆی لە بارەگای وەزارەت،سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێشوازی لە فەرماندەی نوێنەرایەتی نوێی ناتۆ لە عێراق، فەریق "جیۆڤانی م. ئیانوتشی، و شاندی یاوەری" کردوە و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکە نوێیەکەی بۆ خواستوە ."
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "لە میانی کۆبوونەوەیەکدا باسیان لە پێشکەوتنی ئەرکی ناتۆ لە عێراق و ئەو پاڵپشتییانەی کە دەتوانێت لە داهاتوودا پێشکەشی وەزارەتی بەرگری بکات، بەتایبەتی لە بواری مەشق و راهێناندا کردوە .