بەغداد /INA
ئەمڕۆ دووشەممە، فەرمانگەی خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران لە وەزارەتی کار، دامەزراندنی زیاتر لە دوو هەزار کرێکاری لە پاڵاوگەی کەربەلا راگەیاند.
لەبەیاننامەیەکی وەزارەتەکەدا، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، لە زاری “خولود ئەلجابری “ بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشین و دەستەبەر هاتووە، "بەڕێوەبەرایەتییەکە گەیشتووەتە ڕێککەوتنێکی گرنگ لەگەڵ ئەو کۆمپانیایە کۆرییەی کە پڕۆژەی پاڵاوگەی کەربەلا جێبەجێ دەکات، کە بریتییە لە دانانی 2002 کارمەند و کرێکاری عێراقی لە پاڵاوگەکەدا".
ئاماژهی بهوهشكرد، ئهم رێككهوتنه دوای دانوستانێكی درێژخایهن لهگهڵ كۆمپانیاكه هات، كه تا رادهیهكی زۆر پشتی به دەستی كاری بیانی بەستبوو، ههروهک بە ئارگیومێنتی لاواز رهتیكردبویەوە کە دەستی كاری عێراقی بهكاربهێنێت، كه ئێمهش به تهواوی رهتمان كردهوه".
ھەروەک ئاماژەی بەوەشکرد، "زۆر پێشێلکاری لەسەر کۆمپانیای جێبەجێکار تۆمارکرا کە ئێمە کۆتاییمان پێهێنا، هەروەها ناچارمان کرد یاسای کاری عێراقی جێبەجێ بکات، کە تێیدا پێویستی دامەزراندنی کرێکاری عێراقی لە هەر پرۆژەیەکدا دیاریکراوە کە لە عێراق تا 50 جێبەجێ بکرێت". %".
جەختیشی كردەوە، "ئێستا لە پڕۆسەی دانانی گۆرانکاری كۆتاییداین بە مەبەستی تەواوكردنی ڕێكارەكانی دیاریكردنی كرێكارانی عێراقی، ئەم ڕێككەوتنەش لەگەڵ باقی پڕۆژەكان یەك لە دوای یەك جێبەجێ دەكرێت بە مەبەستی پاراستنی مافی کرێکاری عێراقی".."