ههولێرـ INA
ئهمڕۆ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە هەولێر پێشوازیکرد لە ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا پەیوەندییەکانی نیوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا و پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و چەندین پرسی دیکە تاوتوێ کران.
نووسینگهی راگهیاندنی جێگری سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان لهراگهنیدراوێكدا كهكۆپیهك بۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی (INA) ناردووه راگهیاندووه" لە کۆبوونەوەکەدا كه تیایدا رۆبەرت پاڵەدینۆ کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێم ئامادە بوو تاوتوێی پڕۆسەی سیاسی عێراق و بەربەستەکانی بەردەم پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو کرا و هەردوولا هاوڕابوون کە دەبێت لەڕێی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەوە هەوڵی لێکنزیکردنەوەی بۆچوونی لایەنە جیاوازەکان بدرێت.
لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی داوایکرد رێککەوتنێکی نیشتمانی بکرێت بۆ چارەسەرکردنی هەموو ئەو کێشانەی بەربەستن لەبەردەم پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، بە جۆرێک کە رێککەوتنەکە لەسەر حیسابی هیچ لایەنێک نەبێت و پێویستیشە هەموو لایەنەکان ئاستی داواکارییەکانیان کەم بکەنەوە.
لهبهشێكی تری راگهیندراوهكه هاتوو كه سەبارەت بە ناکۆکییەکانی ناو لایەنە کوردستانییەکانیش، جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاندووه کلیلی چارەسەری ناکۆکییەکان لەوەدایە لایەنەکان بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان بخەنە پێش بەرژەوەندییە حیزبی و کەسییەکانەوە.
ههروهها وتی" لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی کرا سەبارەت بە نەوت و گازی هەرێمی کوردستان و لەمبارەشەوە قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە کە دەکرێت هەر ئەم بڕیارە بکرێتە دەرفەتێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و دەرچوواندنی یاسای نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا باڵیۆزی ئەمریکا نیگەرانی خۆی دەربڕی کە لە ماوەی رابردوودا رێژەی تاوان لە هەرێمی کوردستان زیادی کردوە و ستایشی هەوڵەکانی جێگری سەرۆک وەزیرانیشی کرد کە جدییە لەسەر کەمکردنەوەی رێژەی تاوان و دەستگیرکردن و بەسزاگەیاندنی تاوانباران.
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی لهداواکاری عێراق دهكات