بەغداد/INA
جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان حاکم زاملی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە داوای کرد کە دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ خێزانی شەهیدان بکرێت و بەزووترین کات ئێسکوپروسکی شەهیدەکانیان بدۆزرێتەوە.
زاملی لەتوێتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچونی بۆکرد ڕایگەیاند بەهەموو خەم وپەژارەیەکەوە ڕۆژی نیشتیمانی گۆڕەبەکۆمەڵەکان یاددەکەینەوە کەلەسەر دەستی ڕژێمی پێشوو و چەتەکانی قاعیدەو داعشی تیرۆریست ئەنجامدران وبوەهۆی کوژرانی منداڵ وپیاوو ئافرەت پیرومنداڵ و سەدەها گۆڕی بەکۆمەڵی لێکەوتەوە لەسەرانسەری وڵاتدا.
وتیشی ئێمە لەم یادەداچ داواکارین دادپەروەرانە لەگەڵ شەهیدان و قوربانیەکان مامەڵەبکرێت بۆ دۆزنەوەی ڕوفاتەکانیان و هەماهەنگیش بکرێت لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ پاراستنی شوێنی گۆڕەبەکۆمەڵەکان و ئێمەش وەکو ئەنجومەنی نوێنەران کاردەکەین بۆ پاراستنی مافەکانیان لەڕێی یاساڕێژیەکانەوە.