بەغداد /INA
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە چەندکەسانێکی دەسگیرکردووە بەتۆمەتی دزینی پارەو ئۆتۆمبێل و ساختەکردنی مۆر لەشاری دیوانیە.
بەیاننامەیەکی شانەکە کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی لەمیانەی کارو ئەرک و ئۆپەراسیۆنەکانی ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی لەوەزارەت بەپێی زانیاریەکان مەفرەزەکانی سەربە ئاژانسەکە لە پارێزگای دیوانیە توانیان سێ تاونابار دەسگیربکەن.
هەروەها ڕوونیشی کردەوە کە لەپاش بەدوداچوونی تاوانەکانیان و دەرچوونی فەرمانی دادوەری دەسگیرکران،وتیشی کە کە بەبەڵگەی بینراو دەسگیرکران پاش دۆزینەوەی مۆری ساختەودەمانچەی دەنگ و ناسنامەی ساختە کەپێیان بوو.
ئاماژەشی بەوەکرد کە لەمیانەی لێکۆڵینەوە بەراییەکاندا دەرکەوت کە بەهەڕەشەی چەک کاری دزیان ئەنجام داوە لەسەرڕێگای پارێزگا لەناوچەی شامیە ولە حولی ام الخیل، هەروەها وتی کە وتەکانیان وەرگیراوەو ڕێکاری یاساییان بۆ پەیڕەوکراوە.