دەستەی دەروازەسنووریەکان ڕایگەیاند کە هەموو مادە کیمیاویەکانی لە فڕۆکەخانەی بەسڕە چۆڵ کردووە

ناوخۆ
  • 16-05-2022, 15:22
  • +A -A

    بەغداد / INA
    دەستەی دەروازەسنووریەکان ڕایگەیاند کە سەرجەم مادە کیمیاویەکانی لە فڕۆکەخانەی بەسڕە چۆڵکردووە.
    وتەبێژی فەرمی بەناودەروازە سنوریەکانەوە علائەدین قەیسی  لەبەیاننامەیەکدا کەکۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆکی دەستەی دەروازەسنووریەکان عمر عدنان الوائلی فەرمانیدا بەبەڕێوەبەرایەتی دەروازەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسڕە کە مادە کیمیاویەکان مەترسیدارەکان نەهێڵن کە ماوەی یاساییان بۆ مانەوە بەسەرچووەو خاوەنەکانیان لێیان نەپێچاوەتەوە، ڕوونیشی کردەوە کەئەم بڕیارە بەگوێرەی فەرمانی دیوانی ژمارە ١٨ی ساڵی ٢٠٢٢ دەرکراوە بەهەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان.
    هەروەها وتی کە ئەم مادە کیمیاویانە بردراونەتە شوێنێکی تایبەت کەدوورە لە دەزگا حکومیەکان و شوێنەکانی نیشتەجێی خەڵکی.