بەغداد/ INA وسام الملا
وەزارەتی کارەبا ئەمڕۆ ڕۆژیدووشەممە پلانی خۆی بۆ وەرزی هاوینی ئەمساڵ ڕاگەیاند وتیشی کە ٧٠٠مێگاواتیشی خستوەتە سەر تۆڕی کارەبای نیشتیمانی.
بریکاری بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی کارەبای ناوچەکانی ناوەڕاست علی احمد بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە ناوچەی ناوەڕاست ١٠هەزار مێگاوات بەرهەمدێنێت واتە ٤٠٪ی بەهای هەمەکی وزەی بەرهەمهێنراو لەوەزارەتی کارەبا بەرهەمدەهێنێت.
ڕوونیشی کردەوە کە یەکەکان لەنێوان چوار پارێزگادا بەغدادودیالەو ئەنبارو واستدا دابەشکراون لەوەرزی زستاندا و ئاماژەشی بەوەکرد کە لە وەرزی زستاندا یەکەکان ئامادەکراون و بەڕێژەی ٩٥٪ چاکڕاگیراون .
هەروەها باری زیاتری ئەم وەرزەش لە گەڕی پێکهاتەیی ٥٠٠مێگاواتیدا لە وێستگەی بسمایە بەرجەستە دەبێت و جگەلەوەش ٢٠٠مێگاوات لەوێستگەی وەبەرهێنەری گازی عەکازەوە دەست دەکەوێت ، ئەم زیادکردنانەش دەخرێنەسەر تۆڕی کارەبای نیشتیمانی.
ههروەها احمد وتی ئامادەکاریەکان بەردەوامن بۆ پێدانی کارەبا لەهاویندا بەتایبەتی لە وێستگەکانی قودس وسەدرومەنسوریە و واست.