بەغداد/INA
ڕێبەری ڕەوتی سەدڕ سەید موقتهدا سەدڕ ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە جەختی لەسەرئەوە کردەوە کەعێڕاق ناگێڕدرێتەوە بۆ پشکپشکێنەو گەندەڵی هەڵوێستەکانی سێیەکی پەکخەریشی بە ناڕەوا وەسفکرد.
سەید سەدڕ لەگوتارێکدا کە ئاڕاستەی گەلی عێڕاقی کرد کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدوداچوونی بۆکرد وتی گەلی عێڕاق بەدەست هەژاریەوە دەناڵێنێت نەحکومەتێکی نوێ دادی دەدات ونەحکومەتەکەی ئێستاش سوودی پێدەگەیەنێت و لەهەمان کاتدا پرسیاری کرد و وتی : ئایا بێشەرمی گەیشتوەتە ئەوئاستەی کە چاوببڕنە چاومان وئەویاسایانە پەکبخەن کە خزمەت بە گەل دەکەن؟
هەروەها وتی ئەوانە گەل بەئامانج دەگرن وهەوڵی چۆکدانەواندنی پێ دەدەن لەوەش عاجباتیتر ئەوەیە کە ئاکارو ڕەفتارە دزێوەکانی سێیەکی پەکخەر بەزانین ونەزانین پەسەند بکرێن.
ئاماژەشی بەوەدا کە دەسەڵات چاویانی کوێر کردووە لەوەی کە بێ پارەیی و بارگرانی وترس لە میلیشیاکان و ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکان لەگەڵ ئیسرائیل و پەتاکان بۆ هاووڵاتیان درک پێبکەن.