ساڵح: پێویستە دڵنیابین ئەوانەی لە تاوانەكانی داعشدا تێوەگلاون لەدادپەروەری دەربازیان نابێت

سیاسی
  • 16-05-2022, 12:48
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك كۆمار بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ دوو شەممە تەئكیدیكردەوە: پێویستە دڵنیابین لەوەی كە ئەوانەی لە تاوانەكانی داعشدا تێوەگلاون لەدادپەروەری دەربازیان نابێت.
    سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق لە كۆشكی سەلام لەبەغداد پێشوازیكرد لە ئالیس نادیریتۆ، نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان و راوێژكاری تایبەت بە جینۆساید.
    ئاشكراشیكرد: لەدیدارەكەدا جەختكرایەوە لە پێویستی لێكۆڵینەوە لەو تاوانانەی كە لەلایەن رێكخراوی تیرۆریستی داعش لەعێراق ئەنجامدراوە، هەروەها دوپاتكرایەوە لە پتەوكردنی هەماهەنگی هاوبەش لەنێوان دەزگا پەیوەندیدارەكانی حكومەتی عێراق و تیمی لێكۆڵینەوەی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ ئەو بابەتە.
    لە بەیاننامەكەدا ئەوەش هاتووە، لەمیانی دیدارەكەدا بەرهەم ساڵح  جەختیكردەوە لەگرنگی راپێچكردنی هەمو ئەو كەسانەی كە لەتاوانی تیرۆریستی تێوەگلاون بۆ بەردەم دادگا و سزادانیان و وشككردنی سەرچاوەكانی تیرۆر، هاوكات بەگرنگییەوە باسی لە كۆكردنەوەی بەڵگەنامەی تاوانەكانی داعش كرد، بەتایبەتی تاوانی گۆڕە بەكۆمەڵەكان، هەروەها بەسزا گەیاندنی تاوانباران، لەپێناو مسۆگەركردنی مافی قوربانیان و دوبارە بونەوەی تاوانی لەوشێوەیە.