بەغداد - INA
حەسەن كەعبی سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ دووشەممە نامەیەكی ئاراستەی ئەو كەسانە كرد كە یارمەتیدەربوون بۆ هەڵوەشاندنەوەی پڕۆژە یاسای ئاسایشی خۆراك.
كەعبی لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: هەر پەرلەمانتار و لایەنێكی سیاسی كە بەشداریان لەهەڵوەشاندنەوەی پرۆژەیاسای ئاسایشی خۆراك كردووە خەڵكی عێراقی بێبەشكردووە لەوەرگرتنی (11) بەشی خۆراك بۆ ماوەی (6) مانگ، كە تەرخانكردنیان بەپێی یاسا مسۆگەركرابوو، جگە لە خەزێنەیەكی ستراتیژی بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراكە سەرەتاییەكان لە ئاستی جیهاندا بەرزبوەتەوە.
وتیشی: بۆ ئەم هاوین 8000 مێگاوات كارەبا لە هاوڵاتیان بێبەش كردووە، لە كاتێكدا كەسانی تر چێژ لە كەشی سارد و فێنك وەردەگرن.
ئاشكراشیكرد: لەباربردنی یاساكە بووە هۆی لەدەستدانی 100 هەزار دینار بۆ هەر (1 تۆن) گەنمی بە نرخ بۆ ساڵی ڕابردوو، جگە لە بێبەشكردنی هەزاران بێكار و خۆشگوزەرانی كۆمەڵایەتی خەڵكی بە بڕی 733 ملیار دیناری عێراقی كە بەپێی یاسا بۆی تەرخانكرابوو.